ترەمپ و ماکرۆن، نەخشە رێگایەکی نوێ بۆ ئێران دادەڕێژن

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرچاوە دبلۆماسیەکانی ڕۆژئاوا دەڵێن، وردەکاری نەخشەڕیگای فەڕەنسا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا لە لایەن دۆناڵد تڕەمپەوە تاوتوێ دەکرێت.

پێگەی دەیلی بیست رایگەیاندووە، دەستی بە وردەکاری ئەم نەخشەڕێگایە گەیشتووە.

بە گوێرەی ئەم نەخشە ڕێگایە کە لە لایەن ئیمانۆێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنساوە ئامادەکراوە، بەرامبەر بە پێدانی دەرفەتی فرۆشتنی نەوتی ئێران، تاران دەبێ پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمی بمێنێتەوە و هاوکات  گەرەنتی بدات کە ئاسایشی هاتوچۆی کەشتییەکان لە ئاوەکانی کەنداو پارێزراو بێت.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە تڕەمپ و ماکرۆن بە هاوبەشی تاوتوێی ئەم نەخشەڕێگایە دەکەن.

لە بەشێکی دیکەی ئەم نەخشە ڕێگایە هاتووە، کە ئێران دەبێ لە بارەی پرسە ناوچەییەکان و بابەتی دەستوەردانی لە کاروباری ناوچەکە، ئامادەی سەر مێزی گفتوگۆ بێت.

تاکو ئیستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لە پاریس و واشنتۆن، بەرامبەر بەم راپۆرتانە بە فەرمی هەڵوێستیان وەرنەگرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com