ئێران دژى کۆمکاری عەرەبی هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچە-ئاژانسەکان

گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەرامبەر بە راگەیێندراوی کۆتایی کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرە هەڵوێستی وەرگرت.

سەید عەباس موسەوی، گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تۆمەت و بەیاننامەی ناڕەوای کۆمکاری عەرەبی دژ بە کۆماری ئیسلامی رەتدەکەینەوە.

کۆمکاری عەرەبی لە بەیاننامەیەکى فەرمیدا، هۆشداری داوەتە ئێران کە کۆتایی بە سیاسەتی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆيی وڵاتانی عەرەبی بهێنێت.

ئەحمەد ئەبو غەیز، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، ئێرانی بە ئاژاوە نانەوە و دروستکردنی قەیران لە ناوچەکە تۆمەتبار کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com