دەسەڵاتی زیاتر به‌ پۆمپیۆ ده‌درێت

0

نوچە-سی ئێن ئێن

دوابەدوای دوورخستنەوەی جۆن بۆڵتۆن، لە پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، کەناڵی هەواڵی سی ئێن ئێن ئاشکرای دەکات کە ئەم پۆستە ڕادەستی مایک پۆمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیبلۆماسی ئەمریکا دەکرێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی سی ئین ئین، بەم پێیە، مایک پۆمپیۆ دەسەڵاتی زیاتری  پێدەدرێ و هاوکات دوو پۆستی  گرنگی بە دەستەوە دەبێت.

یەکەم کەس کە لە مێژووی ئەمریکا، هاوکات دوو پۆستی ڕادەست کراوە، هێنری کسینجر، سەرۆکی دەزگای دیبلۆماسی  بووە لە سەردەمی ریچارد نیکسۆن لە دەیەی ١٩٧٠ی هەتاوی.

سەرچاوەکان دەڵێن، تەنانەت ئەگەر پۆمپیۆ بە شێوەی کاتیش ئەم پۆستەی ڕادەست بکرێ، مانای وایە دەسەڵاتی زیاتری دەبێت .

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، دۆناڵد بڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکی تویتەری دوورخستنەوەی بۆڵتۆنی لە پۆستەکەی راگەیاند..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com