ئەمریکا هێز رەوانەی سعودیە دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

مارک سپێر، سەرۆکی پێنتاگۆن دەڵێت، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، هێز رەوانەی سعودیە دەکەن.

بە گوتەی وەزیری بەرگری ئەمریکا، ناردنی ئەم هێزە، لایەنی بەرگریکارانەی هەیە.

سپێر دەشڵێت: دوابەدوای هێرشی مووشەکی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری ناردنی ئەم هێزەی داوە و جەختیش دەکاتە سەر بەرگری ئاسمانی و مووشەکی لەم وڵاتە.

سپێر گوتیشی، ئێران بە رێکخستنی کەمپەینێک بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە، بەردەوامە لە دەستدرێژیەکانی خۆی.

سەرۆکی پێنتاگۆن جەختیش دەکاتە سەر بەرگری لە هاوپەیمانانی واشنتۆن و دەڵێت، ئەوەی پێویست بێت بۆ بەرگری لە سعودیە ئەنجامی دەدەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com