کوردستانی بچووک لە ئەمریکا گەشە دەکات

0

نوچە-نەشویل سین

شاری نەشویلی ئەمریکا، بە هۆی نیشتەجێبوونی ٢٠ هەزار کورد لەو شارە، بە کوردستانی بچووک ناوی لێدەبردرێ.

ئەم شارە لە ڕووی بازرگانی و چالاکی سیاسییەوە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە گەشەکردندایە.

بڵاوڤۆکی نەشویک ستی، لە راپۆرتێکدا تەرکیزی کردۆتە سەر چالاکییە سیاسیی، کۆمەڵایەتی، ئایینیی و بازرگانییەکانی ئەم شارە، لە لایەن کوردەکانەوە.

زۆربەی ئەم کوردانە، لە دەیەکانی ٧٠ و ٨٠ و لە ئەنجامی سیاسەتی سەرکوتکردن و پاکتاوکردنی رژێمی بەعس، لە باشوورەوە (باشووری کوردستان) روویان کردۆتە ئەم شارە.

بە گوێڕەی راپۆرتەکەی نەشویل ستی، دەوڵەتی خۆجێی لەم شارە، لەگەڵ خوێندنی زمانی کوردی لە قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی بۆ قوتابیە کوردەکان ڕەزامەندی دەربڕیوە.

بە هۆی کەم بوونی رێژەی قوتابیان و کەمبوونی مامۆستا و هەروەها کەم بوونی بودجە، ئەمساڵ ئەم بڕیارە دواخراوە.

کوردەکانی کورستانی بچووک لە ڕووی بازرگانیەوە چالاکو تەنانەت ژووری بازرگانیان پێکهێناوە. لە رووی سیاسیەوە چالاکن، بەڵام تاکوو ئێستا نەیانتوانیوە پۆستێکی ئیداری شارەکە بە دەستەوە بگرن.

ژمارەیەک لە کوردەکان لە ئیدارەی پۆلیسی شارە دامەزراون. لە رووی ئاییننەوە مزگەوتێکیان بە ناوی سەلاحەدین درووست کردووە. داب و بەریت، خواردنی کوردی و بۆنە نەتەوەییەکانیان سەرنجی دانیشتوانی دیکەی شارەکەی بۆ لای خۆی راکێشاوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com