رێکخراوی بەدر: دژی ئەمریکا دەجەنگین

0

نوچە – بغداد الیوم

یەکیک لە سەرکردەکانی رێکخراوی بەدری عێراق دەڵیت، ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران، لە بەرەی دژ بە ئەمریکا دەجەنگین.

کریم علیوی، سەبارەت بە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئێران، هۆشداری دەدات.

بە گوتەی علیوی، ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران، عێراقیش لایەنێکی ئەم شەڕە دەبێت و بەرگری لە ئێران دەکات.

بە گوتەی ئەم سەرکردەیەی رێکخراوی بەدر، بنکە و سەربازگەکانی ئەمریکا دەکەنە ئامانج و ئاسایش بە خۆوە نابینن.

لە بارەی بەشداریکردنی عێراق لەم شەڕە، علیوی دەڵێت ”مانای وا نییە، کە عێراق راستەوخۆ بەشداری شەڕەکە بێت، بەڵکو گەلی عێراق بڕیاری خۆی دەدات و دەوڵەت ناتوانێ رێگری لێبکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com