سەرانی جیهان لە بارەی ئێران کۆدەبنەوە

0

نوچە-ڕۆیتەرز

سەرانی وڵاتانی زلهێزی جیهان، لە نیویۆرک لە بارەی ئێران کۆدەبنەوە.

بۆریس جانسۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە میانی سەردانی بۆ ئەمریکا، لەگەڵ سەرۆکانی وڵاتانی ئەمریکا، ئەڵمانیا و فەرەنسا، کۆدەبێتەوە و پرسی ئێران تاوتوێ دەکات.

جانسۆن بڕیارە سبەی ٢٢ی سێبتەمبەر، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان،سەردانی ئەمریکا بکات و لە پەراێزی ئەم کۆبوونەوە، چاوی بە دۆنالد ترەمپی سه‌رۆکی ئەمریکا بکەوێت.

هەڕەشەکانی ئێران و هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە، کە ئێرانی پێ تۆمەتبار کراوە، تەوەرێکی سەرەکی ئەم دیدارە دەبێت.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بڕیاریشە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن و ئانجیلا مێرکل، سەرۆکانی فەرەنسا و ئەڵمانیا کۆبێتەوە و بابەتی هێرشی ئێران بۆ سەر سعودیە تاوتوێ بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com