پارتی: کۆبوونەوە فراوانه‌كه‌ دواخرا

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیێنێت، کە دواخستنی کۆبوونەوەی هاوبەشی لایەنە سیاسییەکان لەسەر داوای یەکێتی بووە.  

بڕیاربوو ئەمڕۆ (شەممە ٢١-٩-٢٠١٩) لە شاری هەولێر بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی یەك لیستی بۆ شاری كەركوك، (١١) لایەنی سیاسی کوردستانی کۆببنەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار، دواخستنی کۆبوونەوەکەش لە کاتێکدایە، کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە بازگەی سماقوڵی، رێگری لە ”مەحمود سەنگاوی” ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كرا بچێتە شاری هەولێر، ئەو رووداوه‌ش كاردانەوەی زۆری بەداوی خۆیدا هێنا. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، كاكە ئەمین نەجار، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەبارەی دواخستنی کۆبوونەوەکە، رایگەیاند: دواخستنی کۆبوونەوەی هاوبەشی لایەنە سیاسییەکان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی یەک لیستی کورد لە کەرکوک، کە بڕیاربوو ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ئەنجام بدرێت، لەسەر داوای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە”.  

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی، لەبارەی هۆکاری دواخستنەکە، دەڵێت “یەکێتی داوای کردووە کۆبوونەوەکە دوابخرێت، ئێمەشە زۆر بەدوایدا نەچووین و گوتمان باشە”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com