پەرلەمانتارێک: هەڵەبجە پەراوێز خراوە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، کە نەبردنی پارێزگاری هەڵەبجە بۆ وڵاتی چین، نیشانەی حساب نەکردن و بێ ئەهمییەتکردنی پارێزگای هەڵەبجەیە.     

ڕۆژی چوارشەممە ١٨-٩-٢٠١٩، شاندێكی عێراقی بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە پێکهابوون لە پارێزگارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، جگە لە پارێزگاری هەڵەبجە، بە هەماهەنگی هەرێمی كوردستان سەردانی وڵاتی چینیان کرد.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئەبوبەکر هەڵەدنی، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی بانگهێشتنەکردنی پارێزگاری هەڵەبجە بۆ وڵاتی چین، رایگەیاند “نەبردنی پارێزگاری هەڵەبجە هاوشێوەی پارێزگارەکانی دیکەی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندەکەی حکومەتی عێراقی بۆ وڵاتی چین، نیشانەی حساب نەکردن و بێ ئەهمییەتکردنی پارێزگای هەڵەبجەی شەهیدە”. 

هەڵەدنی ڕەخنە لە حکوومەتی هەرێم دەگرێت و دەڵێت “پێش ئەوەی حکوومەتی عێراق ستەم لە پارێزگای هەڵەبجە بکات، حکوومەتی هەرێم ستەمی لێدەکات، لەبەر ئەوەی تا ئێستاش ئیدارەی پارێزگاکە و بەڕێوبەرایەتییەکانی پێکنەهێندراون. هەروەها پارێزگای هەڵەبجە بە یاسا لە پەرلەمانی کوردستانەوە ناونراوە پایتەختی ئاشتی، هیچ پێداویستییەکی پایتەختی ئاشتی بۆ فەراهەم نەکراوە”.                                                      

پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو گوتیشی “لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە، کە حکوومەتی هەرێم وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ ناکات. بەداخەوە کە بودجەی پێویست بۆ ئاوەدانکردنەوە و سڕینەوەی شوێنەوارەکانی جینۆساید و کیمیاباران دابین ناکات؛ بۆیە دەبێت لایەک لە قوربانیانی چەکی کیمیایی لەو شارە بکرێتەوە، ئەگەر حکوومەتی خۆمان ستەم لە هەڵەبجە بکات بێگومان حکومەتی عێراقیش ستەمی لێدەکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com