وردەکاری ئۆپەراسیۆنی تورکیا

0

نوچە-فارین پاڵیسی

پێگەی فارین پاڵیسی، هەندێک وردەکاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئاشكرا دەکات.

فارین پاڵیسی، ئەم زانیاریانەی لە دیبلۆماتکارانی تورکیا و ئەمریکا وەرگرتووە و لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردۆتەوە.

بە گوتەی بەرپرسانی ئەمریکی، چاوەڕێ دەکرێت لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا سوپای تورک، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات دەستپێبکات.

بەرپرسێکی بالای ئەمریکا، بە پێگەی فارین پاڵیسی گوتووە، کە سوپای تورکیا، کەمتر لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوو هێرشەکانی دەستپێدەکات.

ئەم بەرپرسەی ئەمریکا گوتویەتی، ئەم وردەکاریانە لە لایەن بەرپرسانی سەربازی تورکیا بە باڵیۆزخانەی ئەمریکا گەیشتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com