بڕیارێکی پەرلەمان رێگری لە دانانی پارێزگاری کەرکوک دەکات

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیێنێت، پێویستە حکوومەتی عێراقی لە دوای سڕکردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بیر لە بەدیلێکی دیکە بکاتەوە.  

ڕۆژی سێشەممە ٨-١٠-٢٠١٩ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ژمارەیەک بڕیار و راسپاردەی حکومەتی عێراقی پەسەندکرد، یەکێک لەو بڕیارانەش سڕکردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقە، ئەم بڕیارەش ئومێدی هەڵبژارنی پارێزگاری نوێی كەركوك لەباردەبات، رێخۆشکەریش دەبێت بۆ ئەنجامدانی قۆرخکاری زیاتر بەرامبەر بە کورد لە پارێزگای کەرکوک لە لایەن پارێزگاری بەوەکالەتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، لە بارەی بڕیاری سڕکردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، رایگەیاند “جارێ نازانین بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ سڕکردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، چۆن دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئەگەر بەم شێوەی ئێستا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سڕ بکرێت و هیچ دەسەڵاتێکی نەبێت، کە لێپرسینەوە لەگەڵ پارێزگاری بەوەکالەت بکات، لەوەی ئێستا، کە لە کەرکوک دەگوزەرێت خراپتر دەکات”. 

عەسکەری گوتیشی “ئەنجوومەنی پارێزگاکان پەیوەستە بەکاروباری ژیانی ڕۆژانەی خەڵکەوە و نابێت بوەستێت، ئەگەرنا پەرلەمان دەکەوێته‌ بەردەم پرسێکی دەستووری و یاساییەوە، بۆیە پێویستە حکوومەتی عێراقی لە دوای سڕکردنی، بیر لە بەدیلێکی دیکە بکاتەوە و بڕیارێکی بۆ دەربکات”.  

ئەو ئەندامەی لیستی برایەتی، دەشڵێت “باشتر وایە پەرلەمان و حکوومەت، دەستەڵاتی دانان و گۆڕینی پارێزگارەکان و قایمقامەکان و بڕیارە گرنگەکان بگەڕێنێتەوە بۆ سەرۆک کۆماری عێراق، بەو شێوەیەش دەسەڵاتی پارێزگارەکان سنوردار دەکرێن و رێگری لە قۆرخکاری و پێشێلکاری دەکرێت”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com