پەرلەمانتارێک: جێبەجێ کردنی داواکاری خۆپیشاندەران کاریگەری لەسەر بودجە دەبێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، کە بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق کاریگەری ئەو تۆیان نابێت لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بوودجەدا.  

ڕۆژی سێشەممە ٨-١٠-٢٠١٩، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارەیەک بڕیار و ڕاسپاردەی حکوومەتی عێراق، تایبەت بە وەڵامدانەوەی داواکارای خۆپیشاندەران پەسەندکرد، بۆ جێبەجێکردنی بەشێکی زۆر لە بڕیارەکان پێویستی بە بوودجە هەیە.     

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مەیادە محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە کاریگەری بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق لەسەر پرسی بودجە، رایگەیاند “ئەو بڕیارانەی، کە پەرلەمان پەسەندی کردوون تایبەت بەوەڵامدانەوەی داواکاری خۆپیشاندەران و بۆ جێبەجێ کردنیان پێویستی بە بودجەیە، بەشێوەیەکی گشتیی کاریگەریان دەبێت لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی ٢٠٢٠_ی عێراق، بەڵام کاریگەرییەکی ئەو تۆیان نابێت لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا”. 

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت “حکوومەت و پەرلەمانی عێراق، بڕیاریانداوە سندوقێک لە عێراق دروستبکرێت، لە مووچەی پلە باڵاکان کەم بکرێتەوە و بخرێتە ناو ئەو سندوقەوە، بۆ ئەوەی خەرج بکرێت بۆ داواکارییه‌كانی خۆپیشاندەران”.

مەیادە محەمەد گوتیشی “تا ئێستا حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی لەسەر پرسی بودجە و پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠_ی عێراقدا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و هەر دوولا لە گفتوگۆی بەردەوامدان”.            

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com