کۆمکاری عەرەبی کۆدەبێتەوە

0

نوچە-سکای نیوز

کۆمکاری عەرەبی لە بەیانامەێکدا ڕایگەیاند، لە سەر داوای میسر بۆ پێکهێنانی کۆبوونەوە لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فۆرات، دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجام دەدات.

کۆمکاری عەرەبی کە لە ٢٢ وڵات پێکهاتووە، بڕیارە ڕۆژی شەممە،١٢ی ئۆکتۆبەر ئەم کۆبوونەوە نائاساییە ئەنجام بدات.

حسام زکیلجێگری، ئەمینداری کۆمکاری عەرەبی لەم بارەوە دەڵێت: ئەوەی ڕوویداوە، دەستدرێژییە بۆ سەر خاکی وڵاتێکی ئەندام لەم یەکێتییە و ئەم هێرشە قابیلی قبوڵ نییە.

هاوکات بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە،١٠ی ئۆکتۆبەر ئەنجومەنی ئاسایش کۆبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com