هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

0

نوچەنێت

لە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، خۆپیشاندانەکانی بەغدا کاریگەری ناکاتە سەر پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا.

بەپێی زانیارییەکان، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

خۆپیشاندانەکانی بەغدا، نیگەرانی لای هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دروستکردووە، چونکە بەشێک لە چاودێران پێیانوابوو، ئەمە کاریگەری دەکاتە سەر دواکەوتنی ئیش و کاری حکوومەتی بەغدا، سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی بە نوچەنێتی راگەیاند، خۆپیشاندانەکانی بەغدا کاریگەری ناکاتە سەر پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com