ئەمریکا: دەیان دیلی مەترسیداری گواستەوە

0

نوچە-واشنتۆن پۆست

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە گواستنەوەی دەیان دیلی مەترسیداری داعش لە لایەن ئەمریکاوە کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی واشنتۆن پۆست، ئەمریکا دەیان دیلی مەترسیداری  بۆ عێراق گواستۆتەوە، کە لە ژێر چاودێری هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا بوون.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، دوو کەس لەم دیلانە بە ڕەچەڵەک بەریتانین .

کۆی ئەم کەسانە بە فەرماندە سەربازییەکانی داعش هەژمار دەکرێن، کە ژمارەیەک نزیکەی ٤٠ کەسە.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێ کە هەسەکە رایگەیاند، چیتر تەرکیز ناخەنە سەر شەڕی داعش و لە بەرەی جەنگی تورکیاوە بەرگری لە خۆیان دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com