لایەنەکان وەڵامی حکوومەت ده‌ده‌نه‌وه‌

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، لایەنەکان ڕاوبۆچوونی خۆیان لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی داوەتە لیژنەی باڵای چاکسازی.  

هەفتەی رابردوو لیژنەی باڵای حكوومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان، یەكەم كۆبوونەوەی لە بارەی پڕۆژەیاسای چاكسازی ئەنجامدا، هەروەها داواشی لەهەموو لایەنەكان كردووە، ڕاوبۆچوونی خۆیان لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە پێشكەشی لیژنەی باڵا بكەن. بڕیارە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووشدا لیژنەی هاوبەشی حكوومەت و پەرلەمان دووەم كۆبوونەوە لەسەر رای لایەنەكان ئەنجام دەدات.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە پڕۆژەیاسای چاکسازی رایگەیاند “سەرجەم ئەو لایەنە سیاسییانەی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بەشدارن، ڕاوبۆچوونی خۆیان لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی داوەتە لیژنەی باڵای چاکسازی لە حكوومەت و پەرلەمانی کوردستان”.    

 سەبارەت بە ڕاوبۆچوونی حزبەکەی، پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو لە لیژنەی دارایی پەرلەمان، دەڵێت “ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی، یەکەمین فراکسیۆنی پەرلەمان بووین، کە لە رۆژی ١٨-٢-٢٠١٩، پڕۆژەیاسای چاکسازیمان داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش لە رێگەی لیژنەی پەیوەندیدارەوە ناردوویەتی بۆ حکوومەت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com