فه‌ره‌نسا داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی هاوپەیمانان ده‌كات

0

نوچه‌: ئاژانسه‌كان

ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش كرد، لەبارەی هێرشی توركیا بۆ سەرڕۆژئاوای كوردستان.

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە كاتێكدایە، كە دوای لەشكركێشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، ئەگەری زۆر هەیە هەسەدە چیتر نەتوانێ كۆنترۆڵی كەمپ و زیندانیەكان بكات كە هەزاران چەكداری دەستگیركراوی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان تێدایە.

لۆدریان بە كەناڵی (فرانس٢٤)ی راگەیاند، كە پێویستە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە زووترین كات كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدات، چونكە ئەگەری هەیە رێكخراوی تیرۆریستی داعش سوود لە گۆڕانی بارودۆخی باكووری سووریا وەربگرێت.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەوەشی گوت “پێویستە ئەمڕۆ هاوپەیمانی ئەوە بڵێت، كە پێویستە چی بكەین، هەروەها ئەوە بڵێ، كە توركیا چۆن دەیەوێ بەردەوام بێت لە هێرشەكەی، چۆنیش دەتوانین ئاسایشی ناوچەكانی دەستبەسەركراوانی داعشی تێدایە، مسۆگەر بكەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com