ساڵح موسلیم: سوپاسی بارزانی ده‌كات

0

نوچه‌: ئاژانسه‌كان

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی (تەڤدەم)، بەپێویستی دەزانێ هەڵوێستی هەموو کورد، وەک هەڵوێستەکەی سەرۆک بارزانی بێت.

ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم، رایگەیاندوو، سەرۆک بارزانی دەتوانێ پەیوەندیی باشتر لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دروست بکات.

ساڵح موسلیم ستایشی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات و بەپێویستی دەزانێ، هەڵوێستی هەموو کوردێک، وەک ئەو هەڵوێستەی سەرۆک بارزانی بێت، هەڵوێستەکانی کاک مەسعود جێی سوپاسن..

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ ترەمپ رایگەیاندبوو، کە کورد بەرامبەر بە پارە و چەک، شەڕی لە دژی داعش کردووە؛ سەرۆک بارزانی -یش له‌ وه‌ڵامدا رایگەیاند ”خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە بەهادارترە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com