یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی سزادانی توركیا رێككه‌وتن

0

نوچه‌

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ (دووشه‌ممه‌ ١٤-١٠-٢٠١٩) وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە لۆکسمبۆرگ، وەکو سزایەک لەبەرامبەر هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، رێککەوتن فرۆشتنی چەک بە تورکیا رابگرن.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی میدیایی رووداو، کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، بەگوتەی وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ، کە لە کۆبوونەوەکە هاتە دەرەوە و بۆ دەزگاکانی راگەیاندن قسەی کرد، هەر 28 وڵاتەکەی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی چەک بە تورکیا نەفرۆشن.

جیا لە بڕیاری راگرتنی فرۆشتنی چەک بە تورکیا، چەندین بژاردەی دیکە لەبەردەم یەکێتیی ئەوروپا هەن بۆ ئەوەی سزای تورکیا بدات”.

وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، سوێد و هۆڵەندا بە ئاشکرا باسی سزای ئابووری بەسەر تورکیا دەکەن و بەگوتەی ئەوان بژاردەی دیکەیشیان لەبەردەمە بۆ ئەوەی سزای تورکیا بدەن، لەوانە دەرکردنی ئەو وڵاتە لەنێو گومرگی یەکێتیی ئەوروپا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com