لیستێکی نوێی سزاکانی تورکیا ئاشکرادەکرێت

0

نوچە-ئاژانسەکان

لیندسی گراهام، سیناتۆری باڵای کۆماریخوازەکان دەڵێت، سبەی١٧ی ئۆکتۆبەر، گەڵاڵەی سزای نوێ بۆ سەر تورکیا دەخرێتە بەر باس.

بە گوتەی گراهام، سەرباری ئەوەی کە  لە ڕۆژانی رابردوودا ئەنقەرە لە لایەن واشنتۆنەوە سزای قورسی بە سەردا سەپاوە، بەڵام ئیدارەی ئەمریکا لیستێکی نوێی سزاکان بۆ سەر ئەم وڵاتە رادەگەینێ.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە، کە ڕای گشتی ئەمریکا و لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە، لە پەیوەندی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، گوشاریان خستۆتە سەر دۆناڵد ترەمپ، تاکو ڕێگە لە بەردەوام بوونی ئەم ‌هێرشانە بگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com