دوانەی دەسەڵات و گەندەڵی

0

نوچه‌

١٧ ساڵ بە سەر کەوتنی رژێمی بەعسی عێراق تێپەڕ دەبێت. بودجەی گشتیی عێراق یەکسانە بە هەزار و ٢٧٥ ملیار دۆلار، کە بە بەراورد لە گەل ژمارەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە، رێژیەکەی سەرسووڕهێنەرە. ئێستا لای خەڵک و حاکمانی عێراقی شاراوە نییە، کە گەندەڵی دارایی تانوپۆی پێکهاتەی حکوومەت و کۆمەڵگای وڵاتی تەنیوەتەوە.

لەم نێوەدا کەم نین ئەو چین و توێژانەی، کە لەم دۆخە بێزار بوون لە گەندەڵی و نایەکسانی و نابەرابەری و کەڵێن و هەڵاواردن بە هەموو مانایەک. ڕەنگە ئەم بەرچاو روونیە لە بابەتی هاتنی ناڕازیەکان بۆ سەر شەقامەکان یارمەتیمان بدات تاکو باشتر لە دۆخی هەنووکەی ئەم وڵاتە تێبگەین.

ناڕەزایی و  بێزاری خەڵکانیک، کە ئامادەن گیانی خۆیانی بۆ بدەن، جێی سەرنجە. لە چەند هەفتەی رابردوودا، شەپۆلی ناڕەزاییەکان و خۆپیشاندانەکان بە شیوازێکی جیدی بەغدا و شارەکانی دیکەی وڵاتی گرتۆتەوە. ئەم خۆپیشاندانە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر، لە ئەنجامی گردبوونەوەی ژمارەیەک گەنجی بێکار و دەرچووی زانکۆکان دەستی پێکرد، کە ئەنجامە دواییەکەی بوو بە بەریەککەوتن و توندوتیژییەکی کەم وێنە، کە بەو هۆیەوە ١٥٧ کەس کوژراون و زیاتر لە ٥هەزار کەسیش بریندار بوون.

شەپۆلی دوەمی ئەم خۆپیشاندانە، هەینی ڕابردوو دەستی پێکردەوە. خاڵێک جێی سەرەنج، بانگەشە و بەیانی فەرمی موقتەدا سەدر، کەسایەتی دەستڕۆیشوو و بە دەسەڵاتی عێراقی بوو، کە داوای لە لایەنگرانی کرد تێکەڵ بە شەپۆلی دژ بە گەندەڵی و نایەکسانیەکانی عێراق بن، کە حکوومەتی لە پشتە.

بە گوێرەی ئاماری کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق، تەنها لە دوو ڕۆژی رابردوودا لانی کەم ٤٠ کەس کوژراون و نزیکەى سێ هەزار کەسیش بریندار بوونە. هەروەها خۆپیاندەران تاکو ئێستا پەلاماری ٥٠ بینا و دامەزراوە و بنکەی حزبەکانی ئەم وڵاتەیان داوە. هەروەها ١٥ نووسینگەی حەشدی شەعبی کراونەتە ئامانج. بە گوێرەی ئامارەکان، تاکو ئێستا، ٦٨ پۆلیس بریندار بوونە و دوو کەسیش لە هێزەکانی حەشدی شەعبی و سەر بە ئەسائبی ئەهل حەق کە قەیس خەزعەلی سەرکردایەتیان دەکات، کوژراون.

پاکێجی ناکارامەی چاکسازی کابینەی عادل عەبدولمەهدی

دەستپێکی شەپۆلی دووەمی خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکوومەتی عێراق هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و ڕاگرتنی دڵی خەڵکی ناڕازی. عەبدولمەهدی تاکو ئێستا سێ پەاکێجی چاکسازی خستۆتە سەر مێز، کە بە تێکڕایان ناسەرکەوتوو بوونە. تەنها ئەوە نەبێت وەک هەنگاوی یەکەم، بە بڕیاری سەرۆک وەزیران، هه‌زار کارمەندی گەندەڵ لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە.

لە ١٥ی ئۆکتۆبەریش، پەکێجی دووەمی عادل عەبدولمەهدی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پەسەند کرا.

ئامانجی سەرەکی ئەم پاکێجە ئەوەیە، کە سەرۆک وەزیرانی نیازی وایە، کە هیچ خێزانێکی عێراقی بێ داهات نەمێنێتەوە.

بۆ خۆپیشاندانەکان سەریان هەڵداوە و بەردەوامن؟

لە پەیوەندی لەگەڵ سەرچاوەی ناڕەزاییەکانی سەر شەقام، دەکرێ دوو گریمانە بخەینە بەرباس.

یەکەم گریمانە، ئەوەیە کە گەندەڵی دارایی، زەمینە و بەستەرێکە بۆ هەرەسهێنانی کۆشكی دەسەڵاتی سەرۆک وەزیران و دەوڵەتی ئەم وڵاتە.

لە عێراق کۆمەڵێک ئاریشە و کێشەی بنەڕەتی و چارەسەرنەکراو بوونیان هەیە لەوانە، گەندەڵی، ناعەداڵەتی، هەژاری، بێکاری. بۆچوونێک هەیە، کە پێیوایە دامەزراوەکانی چاودێر بە سەر شەفافییەت لە عێراق، بۆ خۆیان  لە ڕادەی گەندەڵی لەم وڵاتە سەریان سووڕماوە. بۆ وێنە، عێراق بە بوونی ١٤٠ ملیار بەرمیل سەرچاوەی  نەوتی دیاریکراو، پێنجەمین وڵاتی جیهان هەژمار دەکرێت لە رووی سامانی نەوتەوە، بە جۆرێک، کە نه‌وت شادەماری ئابووری ئەم وڵاتە هەژمار دەکرێت. بە واتایەکی دیکە، عێراق لە دۆخی ئێستادا، زیاتر لە ٥ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێ و نزیک بە ٦.٣ ملیۆن بەرمیل هەناردەی رۆژانەیەتی، کە ئەمە بە بەراود لەگەڵ ژمارەی ٣٣ ملیۆنی دانیشتوانی عێراق، گەلیک بەرچاوترە.

دووەم، گریمانەی ئەوە دەکرێ، کە خۆپیشاندان بە ئامانجی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران ڕیكبخرێت، کە ئەمە دەستێکی نادیار و شاراوەی لە پشتە.

گریمانەی دووەم، گرێدراوە بە پاکانە حیسابی حزب و لایەنە سیاسیەکان لەگەڵ یەکتر. بە جۆرێک لە ئێستادا ژمارەیەک زۆر لە کەسایەتی و حزبەکانی ئامادە لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق، خوازیاری دەستلەکارکیشانەوەی عادل عەبدولمەهدین، ئەویش بە ڕێگەی کارتی گوشارێک بە ناوی خۆپیشاندان.

سەرباری ئەوەی، کە ڕواڵەتی سیاسیی عێراق، وێنای کەشێکی ئارام دەکات، بەڵام ئەوەی وەک خۆی ماوەتەوە، بوونی ڕکابەرایەتی و پاکانە حیسابی حزبەکانە.

لە سەر یەک ئەوەی لە عێراق روودەدات، دەرەنجامی گه‌نده‌ڵی نەوتی، پێکهاتەی ناتەندروست و گەندەڵی ئابووریی و دارایی و شەڕی بێ کۆتایی دەسەڵاتە لە نێوان باڵە سیاسیەکانی ئەم وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com