ئێران و سعودیە دانوستان دەکەن

0

نوچە-ڕۆیتەرز

جێگری وەزیری دەرەوەی کوێت، ئەنجامدانی نێوانگیری لە نێوان  ئێران و سعودیە پشتڕاست دەکاتەوە.

خالد الجاراللە، جێگری وەزیری دەرەوەی کوێت، رایگەیاند:  تاکو ئێستا چەند جارێک لە لایەن ئێرانەوە پەیامی دانوستان و گفتوگۆی بۆ بەرپرسانی بەحرەین و سعودیە بردووە.

بە گوتەی الجاراللە ،ناوەرۆکی ئەم پەیامانەی  ئێران کە ئاراستەی بەحرەین و سعودیە کراوە، پەیوەستە بە ئاڵۆزییەکانی کەنداو.

جێگری وەزیری دەرەوەی کوەیت ئەوەش دەخاتەڕوو، کە تاکو ئێستا بەحرەین و سعودیە وەڵامی پەیامەکانی ئێرانیان نەداوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com