وەزیری پەروەردە، روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

وەزیری پەروەردە، سزای ئەو بەڕێوەبەرە دەدات کە زێراب بە قوتابییەکانی پاک دەکاتەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی قوتابییەک لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری هەولێر، کە قوتابییەک زێراب پاک دەکاتەوە، وەزیری پەروەردە رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی فەیس بوک، بڵاویکردەوە”وێنەیەک بڵاوبۆتەوە کە لە قوتابخانەیەک مەنهۆڵ بە قوتابیان پاکدەکرێتەوە. ئەمە دوورە لە هەموو بەهاو شێوازێکی ئیداری، پاش بەدواداچوون و روونبوونەوەی بابەتەکە سبەی کاتژمێر ٨ی بەیانی ئەم بەڕێوەبەرە لەکار لادەدرێت. پاشان رێکاری کارگێڕی پێویست دەگیرێتە بەر”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com