تورکیا چەکی قەدەغەکراوی لە رۆژئاوا بەکارهێناوە

0

نوچه‌

دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای تورکیا لەمیانی هێرشەکانیدا چەکی قەدەغەکراوی لە رۆژئاوای کوردستان بەکارهێناوە.

ئەمڕۆ (چوارشه‌مه‌ ٦-١١-٢٠١٩)، دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامداو رایگەیاند: لە هێرشەکانیدا تورکیا چەکی فسفۆڕی سپی قەدەغەکراوی لە رۆژئاوای کوردستان  بەکارهێناوە و هەوڵیشدەدات بەڵگەکان بشارێتەوە.

دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاماژەی بەوەشکرد، تیمە پزیشکیەکانی رۆژئاوای کوردستان، دەرمانی چارەسەرکردنیان بۆ برینەکانی چەکی فسفۆڕی سپی قەدەغەکراو نییە.

راپۆرتە پزیشکییەکان ئاماژە بەبوونی چەندین حاڵەتی سوتان بەهۆی بەکارهێنانی چەکی فسفۆری سوتێنەری قەدەغەکراو دەکەن، کە زۆربەی حاڵەتەکان قورسن، داواش لە وڵاتانی جیهان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەن لێکۆڵینەوە لەوبارەوەیەوە ئەنجامبدەن.

رۆژی ٩-١٠-٢٠١٩، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە هێرشیانکردە سەر رۆژئاوای کوردستان و بەهۆیەوە زیاتر لە ٤٠٠ هەزار هاوڵاتی ئاوارەبوون و دەیان هاوڵاتی سڤیلش شەهیدبون و سەدانی دیکەش برینداربوون، کە برینی هەندێکیان سەختە و بەهۆی چەکی فسفۆڕی قەدەغەکراوەوە برینداربون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com