ئەنجومەنی وەزیران له‌باره‌ی مامۆستایانی گرێبەست بڕیاریدا

0

نوچه‌

ئەمڕۆ (چوارشەممە ٦-١١-٢٠١٩) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆبووه‌وه‌ و له‌باره‌ی مامۆستایانی گرێبه‌سته‌وه‌ بڕیاری دا. 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، دوای گفتوگۆکردن دەربارەی بابەتی بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست لە سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە، بڕیاری بە هەمیشەییکردنی پەسەند کرد بە رەچاوکردنی ئەوەی، کە ئەم مامۆستا گرێبەستانە ماوەی چەندین ساڵە لە بواری پەروەردە خزمەت دەکەن و پێداویستی بواری پەروەردەیان پڕ کردووەتەوە. 

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو دەربارەی ئەو بابەتانەی پەیوەندیدارن بە موچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی و راگیراوی سیاسی لە هەرێمی کوردستان. وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان راپۆرتێکی فراوانی دەربارەی ئەم بابەتە خستەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە سەر بەردەوامبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیش لە گفتوگۆدا دەبێت لە سەر ئەم بابەتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com