پەرلەمانتارێک: پێویستە پەلە لە ئاماده‌كردنی دەستور بکرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەوڵێکی باش هەیە بۆ ئەوەی پەلە بکرێت لە نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان. 

هەرێمی کوردستان تاکو ئێستا خاوەنی دەستورێک نییە، خولەکانی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان هەوڵیانداوە، کە دەستووری هەرێمی کوردستان بنووسنەوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکی لایەنەسیاسییەکانی هەرێمەوە پڕۆژەی نووسینەوەی دەستوور شکستی هێناوە، لەم خولەی پەرلەمانیشدا هەوڵێک هەیە بۆئەوەی دەستووری هەرێم بنووسرێتەوە، بەتایبەتی کە ئێستا عێراق بەدۆخێکی ئاڵۆز و گۆڕانکاریدا دەڕوات.   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، سەعید مستەفا، پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی، لە بارەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان، رایگەیاند “دەستووری هەرێمی کوردستان ڕەهەندێکی نیشتمانی هەیە و دەبێت ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانی لەسەر بکرێت، لە ئێستاشدا هەوڵێکی باش هەیە بۆ ئەوەی پەلە بکرێت لە نووسینەوەی تا هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەنی دەستوورێک”.                             

هەرکی ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندی پەلە بکرێت لە نووسینەوەی دەستوور ئەوەندە باشتر دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان، گوتیشی “لەسەردانەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم، جەخت لەوەکراوەتەوە، کە دەبێت پەلەبکرێت لە نووسینەوەی دەستوور”.  

سەبارەت بە هەڵوێستی حزبەکانیش لەسەر نووسینەوەی دەستوور، ئەو پەرلەمانتارە، دەڵێت “لایەنە سیاسییەکان هەڵوێستی باشیان هەبووە و بۆچوونیان وایە، کە دەبێت دەستوور بنوسرێتەوە، لایەنەکانیش به‌جیا پێشنیار و بۆ چوونی خۆیان کۆدەکەنەوە، هەرکاتێکیش لەسەری ڕێکبکەون پەرلەمانی کوردستان ئامادەیە کاری لەسەر بکات”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com