دیندار زێباری، رونکردنەوە لەسەر هاتوچۆی دانیشتوانی کەمپی مەخمور دەدات

0

نوچەنێت

ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رێگریکردن لە هاتووچۆی ژمارەیەک لە دانیشتوانی کەمپی مەخموور بەهۆی ئەوەیە کە کارتی مانەوەیان بەسەرچووەو دەبێ حکوومەتی عێراقی بۆیان نوێ بکاتەوە.

دیندار زێباری، ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: دوای تیرۆرکردنی دیپلۆماتێکی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر، دەزگا پەیوەندیدارەکان پێداچونەوەیان بە رێوشوێنە ئەمنییەکان کردوە، هەروەها بەشێک لە دانیشتوانی ئەو کەمپە کێشەیان هەیە بۆ تازەکردنەوەى ناسنامەى ڕێپێدان کە ژمارەیان دەگاتە ٧٦٠ کەس، رەزامەندی نوێکردنەوەیان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە دەدرێت نەک حکوومەتی هەرێم، بەم هۆیەوە بەشێکیان کێشەیان بۆ دروست بووە لە هاتوچۆکردن بۆ شارەکان.

هاوکات ئەوە روونکراوەتەوە کە” لە ئێستادا لەگەڵ بەغدا لەسەر خەتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نوێنەکردنەوەی کارتی مانەوەی دانیشتوانی ئەو کەمپە، چونکە بەغدا بە بڕیارێک نوێکردنەوەی بۆ دانیشتوانی ئەو کەمپە راگرتووە”.

دیندار زێباری، ئاماژە بە خوێندنی قوتابیانی ئەم کەمپە لە زانکۆ پەیمانگەکانی هەرێم دەکات” ژمارەیەک قوتابی ئەم کەمپە، لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم دەخوێنن، رۆژانە هاتووچۆی ئاسایی خۆیان دەکەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com