ئیسرائیل: بە شانازییەوە پشتگیری کورد دەکەین

0

نوچە-یۆرۆ نیوز

دەوڵەتی ئیسرائیل رایگەیاند: بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژمون و دەستوەردانەکانی ئێران لە ڕۆژئاوای کوردستان، پشتیوانی تەواو لە هێزە کوردییەکانی ئەم هەرێمە دەکات و ئەم بابەتەیان بە وردی لەگەڵ  بەرپرسانی ئەمریکا خستۆتەبەر باس.

زیپی هوتولی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە گوتاریک لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ئەم پشتگیریەی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان خستەڕوو.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی ئیسرائیل، دەوڵەتی ئەم وڵاتە  ڕەزامەندی لە سەر پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوای کوردستان پەسەند کردووە.

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە دەگمەنە سەرکردەکانی جیهان بوو کە ڕۆژێک دوای هێرشی سوپای تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، هەڵوێستی خۆی بە روونی وەرگرت و رایگەیاند: تورکیا بە نیازە پاکتاوی ڕەگەزی کوردەکان بکات.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێت: بە شانازییەوە پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین. بە بێ ئەوەی کە وردەکاری و چۆنێتی ئەم پشتگیریە بخاتە روو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com