روونکردنەوە لەبارەی مۆڵەتی خوێندن دەدرێت

0

نوچەنێت

سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، روونکردنەوە لەبارەی ڕاگرتنی کاتی مۆڵەتی خوێندن دەدات و دەڵێت: خوێندن لە زانکۆکانی کوردستان و ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە لە سکۆلەرشیپی وڵاتانیان وەرگرتووە. 

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی” پرسیاری زۆرم بۆ هاتووە بە تایبەتی لە یەکەمەکانەوە لەسەر نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (8582 لە 27-10-2019) تایبەت بە ڕاگرتنی کاتیی پێدانی مۆڵەتی خوێندن، تاوەکو دەرکردنی ڕێنمایی نوێ بۆ ڕێکخستنەوەی و ئەو بابەتە دوێنێ بە نوسراوێک رێکخراوەتەوە. ئەو ڕاگرتنە مۆڵەتی خوێندن لەنێو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و سکولەرشیپی وڵاتانی دەرەوە ناگرێتەوە. ئەو مۆڵەتانە بەدەرکراون لە ڕاگرتن و بەردەوام دەبن، بەمەرجێک بە گوێرەی یاسا و پێوەرە کارپێکراوەکان بن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com