گفتوگۆکانی نێوان بەغداو هەرێم، وەستاون

0

نوچەنێت

سەرۆكی نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند: بەهۆی رەوشی بەغداوە، گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا وەستاون.

فارس عیسا، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتووە: لە ئیستادا ناتوانین بڵێین بارودۆخی عێراق هێور بووەتەوە، بەو پێیەی خۆپیشاندانەكان بەردەوامییان هەیە و لە هەندێ شوێندا كەم بووەتەوە، هەر ئەوەش وای كردووە، كە گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا ڕابوەستن، بارودخەكە كاریگەریی نەرێنیی لەسەر لایەنی سیاسیی و ئابووری كردووە.

سەرۆكی نوێنەرایەتیی هەرێمی كوردستان جەخت لەوە دەكاتەوە، كە ئەوان پاڵپشتیی عادل عەبدولمەهدی دەكەن، لە جێبەجێكردنی داخوازییەكانی خۆپیشاندەران هەتا ئەو كاتەی ئەو بارودۆخەی ئێستا لە عێراق هەیە تێدەپەڕێت. ناشیشارێتەوە، هەندێ لایەنی بەشداری ئەم كابینەیەی عێراق، خۆیان لە بەرپرسیارێتی دەدزنەوە و، ئەوەش وای كردووە، كە متمانە لە نێوان لایەنەكاندا نەمێنێت، لە كاتێكدا ناوبراو پێیوایە دەبێ هەموو ئەو لایەنانەی له‌م كابینەیەدا بەشدارن، هاوكاری چارەكردنی دۆخەكە بن، چونكە ئەو كەموكورتییانەی هەن، هی كابینەكانی پێشترن.

فارس عیسا، هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی گفتوگۆكانی هەرێم و ناوەند روون دەكاتەوە، بەو پێیەی ئەوانیش كاری لەپێشینەیان چارەكردنی دۆخی ئێستای عێراقە، بەو پێیەی گرژییەكانی ناوەند كاریگەری نەرێنیشی لەسەر هەرێمی كوردستان دەبێت، بۆیە لە هەوڵدان و پشتیوانیی سەرۆكی حكوومەتی عێراق دەكەن، تا بارودۆخەكە كۆنترۆڵ بكرێت، ئەوكات كار بۆ گفتوگۆكان دەكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com