سەدر بە نهێنی سەردان دەکات

0

نوچە-الاخبار

دوای ئەوە کە ڕۆژانی رابردوو موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر سەردانی ئێرانی کرد، پێگەی الاخباریە ئاشکرای دەکات کە جارێکیتر  بە نهێنی سەردانی ئێران دەکات و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆدەبیتەوە.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، سەدر سەردانی تارانی کردووە  تاکو چارسەرێک بۆ قەیرانی ئێستای عێراق بدۆزێتەوە.

لەگەڵ ئەوەی کە لە سەردانی یەکەمی بۆ تاران، بەرپرسانی ئێرانی هۆشداری توندیان داوەتێ، بەڵام ئێرانییەکان جەخت دەکەنەوە کە ئەم وڵاتە نیشتمانی دووەمی سەدرە و دەرگاکانی بە روودا کراوەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئێرانیەکان سەدر وەک مۆرەیەکی گرنگ بۆ چارەسەری قەیرانەکانی عێراق هەژمار دەکەن و لەم رووەوە دەتوانێ یارمەتی بە هێرکردنەوەی دۆخەکە بکات.

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات، کە سەدر بە پاڵپشتی هاوپەیمانی فەتح و سائیرون هوڵی چارەسەرکردنی دۆخەکە بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com