نووسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان: بابەتەكه‌ هەڵە تێگەیشتنێک بوو

0

نوچه‌

سکرتێری رۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمان، لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە گوایە لە دیداری مێری رێگری لە چوونە ژوورەوەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرابێت، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە “لێرەوە رایدەگەیەنین، کە ئەم بابەتە هەڵە تێگەیشتنێک بووە و هۆکارەکەی کارمەندانی کۆمپانیای سیکیوریتی بووە و لەو شوێنە و هیچ پەیوەندیی بە پاسەوان و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانەوە نییە”.

دەقی روونکردنەوەکە:

لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی لە سکرتێری ڕۆژنامەنووسی بەڕێز د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

بەداخەوە لە هەندێ ماڵپەڕ و پێگەی سۆشیاڵ میدیا هەندێ هەواڵی هەڵبەستراو بڵاو کراوەتەوە لەسەر ئەوەی گوایە ڕێگری لە بەرێز سەرۆکی پەرلەمان کرابێت بچێتە هۆتێلی ڕۆتانا بۆ بەشداری لە پانێلی دیداری مێری.

لێرەوە رایدەگەیەنین کە ئەم بابەتە هەڵە تێگەیشتنێک بووە و هۆکارەکەی کارمەندانی کۆمپانیای سیکیوریتی بووە لەو شوێنە و هیچ پەیوەندیی بە پاسەوان و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانەوە نییە.

هەر ماڵپەڕ و ڕاگەیاندنێک هەواڵی هەڵبەستراو لەم بارەیەوە بڵاو بکاتەوە، رێوشوێنی یاسایی دەگرینە بەر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com