هادى عەبدولمەهدی ئاماده‌ی کۆبوونەوەی پەرلەمان نابێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە. 

ماوەی دوو ھەفتەیە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە نیازە كۆببێتەوە، بەڵام بەھۆی خۆپیشاندانەكان و ئاڵۆزبوونی ڕەوشی بەغدا نەتوانراوە كۆبوونەوەكە ئەنجامبدرێت، کۆبوونەوەی رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە هۆی ئامادە نەبوونی عادل عەبدلمەهدی هەڵگیرا تا ئەوکاتەی ئامادەی کۆبوونەوە دەبێت.                                               

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە کۆبوونەوەی پەرلەمان، رایگەیاند “ڕۆژی شەممەی داهاتوو ٩-١١-٢٠١٩، کاتژمێر ١ی بەیانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، بەبێ ئامادەبوونی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدەدرێت”.          

دووبەردانی گوتیشی “عادل عەبدولمەهدی بەئاشکرا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران گوتوویەتی، کە بەدیلێک بدۆزنەوە ئامادەم دەستلەکاربکێشمەوە، بۆیە لەبەر دۆخی ناجێگری عێراق رێککەوتنی سیاسیی کراوە، کە واز لە بانگهێشت کردنی بۆ پەرلەمان بهێندرێت”.

سەبارەت بە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، پەرلەمانتارەکەی پارتی دەڵێت “هەموارکردنەوەی پڕۆژەیاسای خانەنشینی ژمارە ٩ له‌ ساڵی ٢٠١٤، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتی پڕۆژەیاسای ئەنجوومەنی ئاوەدانکردنەوە، گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازی یاسای هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی دارایی پلە باڵاکان دەبێت”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com