یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی خۆپیشانده‌رەکانی عێراقه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ

0

نوچه‌: ئاژانسه‌كان

یەکێتیی ئەوروپا راگەیەندراوێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق بڵاوکردەوە، داوای لێپێچینەوە لەو کەسانە دەکات کە هاووڵاتی و رۆژنامەنووسان دەکوژن.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە، سەرەڕای چەندجار ئاگادارکردنەوە، خەڵکێکی زۆر گیانی لەدەستداوە و برینداربوون، موڵکی تایبەت و گشتیی وێرانکراون، بەکارهێنانی هێزێکی زۆر بەرامبەر بە خۆپیشاندەران زیانی زۆری دەبێت و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانە، کە بیانەوێت بە ئاشتیانە پەیامەکانیان دەربڕن و بەگوێرەی دەستوور داوای مافەکانیان بکەن.

یەکێتیی ئەوروپا داوا دەکات، سەرپێچیکاران لێپێچینەوەیان بەرامبەر بکرێت و پشتیوانی خۆشیان بۆ یەکێتیی خاکی عێراق و پاراستنی سەروەری عێراق دوپات کردووەتەوە.

داواش دەکات، حکوومەت چاکسازیی بکات و ئامادەیی خۆشی بۆ هاوکاریکردنی ئەو پرۆسەی چاکسازییە دەردەبڕێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com