ئەنجوومەنی وەزیران، لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێم کۆدەبێتەوە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

سکرتێری ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێم، تایبەت بە چەند پرسێکی کاری ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆدەبنەوە.                                                                          

بڕیارە سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هەرێم کۆبێتەوە ، ئەم کۆبوونەوەیە یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجامی بدات.                                                                                                                                       

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئەنوەر تاهیر، سکرتێری ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە کۆبوونەوەی حکوومەت و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێم، ڕایگەیاند”بڕیارە ڕۆژی سێشەممە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک کۆببێتەوە، تایبەت بەچەند پرسێکی گرنگی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێم”.                                                                                    

سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئاماژە بەوەدەکات، ئەوەی بە یاسا بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاریکراوە، دەبێت یەکەی ژمێرەیی، یەکەی حسابی، میلاکاتی تایبەت بەخۆیان و خزمەتی دارایی سەربەخۆیان هەبێت، گوتیشی”ئەمانە هیچی تاکو ئێستا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دابین نەکردووە، کە ئەمانەش تەوەری سەرکی کۆبوونەوەکان دەبێت”.                                                                                                 

 ئەنوەر تاهیر، دەڵێت”تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، بریتی دەبێت لە گفتوگۆکردن لەسەر پرسی کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێم و هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگاکانە، سەرەڕای چەند پرسێکی دیکەش”.                                                                                                                                               

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com