نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات

0

نوچە-سکای نیوز

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، لە بارەی دۆخی خۆپیشاندەرە بەندکراوەکانی عێراق هۆشداری دەدات.

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا داوای لە حکوومەتی ناوەندی کردووە، کە سەرجەم ئەو خۆپیشاندەر و هاووڵاتیانەی عێراق ئازاد بکرێن کە بە هۆی ناڕەزایی و خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە، دەستگیر و زیندانی کراون.

شاندی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، جەخت دەکاتەوە کە دەبێ ئەنجامدەرانی توندوتیژی و تاوانباران بەرامبەر بە خەڵکی عێراق دەستگیر و دادگایی بکرێن.

بەیاننامەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان، جەخت لە سەر کۆتایی هێنان بە دۆخی نائارامی عێراق دەکاتەوە و دەڵێت: دەبێ بە زووترین کات هێمنی و ئاسایش بۆ ئەم وڵاتە لە لایەن حکوومەتەوە دابین بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com