ئێران بۆچی نیگەرانە؟

0

نوچەنێت

ئیمپراتۆریەتی ئێران، لە عێراقەوە تا لوبنان بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کەوتۆتە مەترسییەوە. پەرەگرتنی خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکوومەتەکانی عێراق و لوبنان، بۆتە هەڕەشە بۆ سەر هاوپەیمانانی ئێران لەم وڵاتانە.

عەلی خامنەیی، ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ بژاردەیەکی دژوار بەرەوڕوویە، لەو ڕووەوە کە خودی خەڵکی وڵاتەکەی لە ژێر گوشاری ئابووری و گەمارۆکانی ئەمریکادان، بەم حاڵەشەوە ناچارە کە دیسان تێچوو- و سەرچاوەیەکی زۆر بۆ مانەوەی هاوپەیمانەکانی لە عێراق و لوبنان تەرخان بکات.

لە لێدوانەکانی  فەرماندەکانی سوپای پاسداران دەردەکەوێ، کە ئەولەوییەتی ئەوان ئەوان، پاڵپشتیکردنی هاوپەیمانەکانیانە. پێدەچێت پێداچوونەوەیەک بە ڕۆڵی ئارتەشی ئەم وڵاتە بکرێت تاکو بۆ دوایین گۆڕانکارییەکان لە ژینگەی سیاسیی ناچەکە ئامادەیی هەبێت. لە ئێستادا ڕابەری کۆماری ئیسلامی لە گەڵ دۆخێکی تایبەت بەرەوڕوویە، ئەوەش کەوتنە مەترسی ئیمراتۆریەتی ئێران لە ناوچەکە، ئەم مەترسیانە هاوکاتن لەگەڵ  مەترسییەکی گەورەتر، ئەویش داڕمانی ئابووری  ودارایی ئەم وڵاتەیە.

عێراق، لە ڕۆژی یەکەمی مانگی ئۆکتۆبەرەوە بووەتە مەیدانی خۆپیشاندان و توندوتیژی. سەرەتا بە هۆکاری بێکاری و گەندەڵی ئەم خۆپیشاندانە دەستی پێکرد، بەڵام دواتر ئاراستەیەکی دیکە بە خۆوە گرت و ویستی گۆڕینی کابینەی حکوومەت و دەست لەکارکیشانەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، هەروەها کۆتایی دەستوەردانەکانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی ئەم وڵاتە بوو بە هێڵی سەرەکی ناڕەزاییەکان.

بەڵێنی حکوومەت بۆ جێبەجیکردنی داواکاری خۆپیشاندەران و هەوڵەکانی بۆ سەرکوتی خۆپیشاندانەکان. هیچ کامەیان نەیانتوانی پاشەکشێ بە هاووڵاتیان بکەن. بەڵێنی دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیران، روون نییە ئایا دەتوانی دۆخەکە هێوربکاتەوە یان نا.

لە لوبنان خۆپیشاندانەکان لە ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە دەستی پێکردووە.سەرباری ئەوەی کە سەعد حەریری لە ئەنجامی گوشارەکان دەستی لەکارکێشایەوە، بەڵام ئێستاشی لەگەڵ بێت خۆپیشاندانەکان بەردەوامە و ئەم جارە حزبولڵای لوبنان وەک هاوپەیمانێکی سەرەکی و رێکخراوێکی ژێر دەسەڵاتی ئێران کراوەتە ئامانج، لەم ڕووەوە تاران لە داهاتووی نادیاری گۆڕانکارییەکانی لوبنان نیگەرانە.

فەرماندەکانی سوپای پاسداران دەڵێن: دەستی دەرەکی هاندەری خەڵکانی لوبنان وعێراقن. ئیسمائیل کەوسەری، فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران دەڵێت: سعودیە  وئیسرائیل هەوڵی گۆڕینی ئاراستەی خۆپیشاندانەکان لە هەر دوو وڵاتی لوبنان و عێراق دەدەن.

حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، ڕاوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، دۆخی ئێستای ئەم دوو ڵاتەی بە دۆخی لوبنان و شەڕی ناوخۆیی لەم وڵاتە شوبهاندووە و ئەمریکا و سعودیەی بە تیرۆریسمی سیاسی تۆمەتبار کردووە کە هەوڵی گۆڕینی حکومەتەکان دەدەن.

بە دەر لەم لێدوانانە، ئێران ئێستا لە دۆخێکی دژواردایە  وقۆناغێکی سەخت تێپەڕدەکات. بە گوێرەی بەراوردی ئیسرائیلییەکان،٧ ساڵی شەڕی ناوخۆی سوریا،١٦ ملیار دۆلار بۆ ئێرانییەکان تێچووی هەبووە. ئێستاش دۆخی ئابووری و باری دارایی حکوومەت و خەڵکی ئێران بە هۆی کەمپەینی گوشارەکان ئەمریکا و گەمارۆکانی بۆ سەر ئەم وڵاتە، تا دێ خراپتر دەبێت.

پرسیاری جددی کە دەبی وەڵام بدرێتەوە ئەمەیە، ئێران لەم هەلومەرجەدا تا چەند دەتوانی دۆخی ئاڵۆزی عێراق و لوبنان هێور بکاتەوە کە  سیناریۆی  یەمەن و سووریا دووبارە نەبیتەوە؟ بەم پێیە، هەر دۆلارێک کە بۆ ئارامکردنەوەی دۆخی عێراق و لوبنان خەرج دەکرێت، هەمان ئەو یەک دۆلارەیە کە دەبێ حکوومەت بۆ خەڵكەکەی خۆی خەرجی بکات. ئایا ئێران ئامادەیە تا سەر ئەم تێچووە بدات؟

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com