پسولەی خۆراک نامێنێت

0

نوچەنێت

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، وەزارەتی بازرگانی عێراق و رێكخراوی دەبلیو ئێف ئۆ، بە هەماهەنگی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان، پسولەی خۆراك بەئەلیكترۆنی دەكەن.

فەتحی محەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە، پڕۆژەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك لە عێراق و هەرێمی كوردستان، بە شێوەی تێست چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەش دا، ئێستا لە سنووری دهۆك چەند بریكارێك وەك نموونە سەرقاڵی ئەو كارەن و لە دوو پارێزگای دیكەی عێراقیش، پڕۆژەكە لە قۆناغی تاقیكردنەوەیە و تا ڕادەیەكیش سەركەوتنی بە دەست هێناوە.

فەتحی دەڵێت: بە گوێرەی سیستمە تازەكە، پسوولەی خۆراك نامێنێت و پەنجەمۆری سەرۆكی خێزان و ئەندامانی وەردەگیرێت و سەرۆكی خێزان تەنها مافی ئەوەی دەبێت مانگانە بڕە خۆراكە كه‌ وەربگرێـت، ئامانجیش لەو پڕۆژەیە، زانینی داتایەكی دروستە لەسەر ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەشەخۆراك وەردەگرن یان رێنماییەكان دەیانگرێتەوە بۆ ئەوەی وەریبگرن.

ناوبراوئەوەشی راگەیاند “دوای تەواوبوونی ماوەی تێست، پرۆسەكە سەرجەم بریكارەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، چونكە بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ئێمە كەوتوون، پرۆسەكە سەركەوتوو بووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com