چوار لیژنە زیاد دەکرێن

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان، دەنگ لەسەر ئەو چوار لیژنەیە دەدرێت، کە بۆ پەرلەمانی کوردستان زیاد کراون.                                                      

بەپێی نوسراوێکی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، رۆژی چوارشەممە، ١٣-١١-٢٠١٩، دانیشتنی ژمارە(٧)ی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بۆئەم مەبەستەش بانگهێشتنامەی سەرۆکی پەرلەمان ئاراستەی پەرلەمانتاران کراوە.                                                                                                                                           

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، عوسمان کەریم سوارە، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت، بە کۆبوونەکەی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند”خوێندنەوەی دووەم بۆ کۆمەڵێک پڕۆژەیاسا دەکرێت، کە لە کۆبوونەوەکانی ڕابردوو خوێندنەوەی یەکەمیان بۆکراوە، هەروەها دەنگ لەسەر ئەو چوار لیژنەیەش دەدرێت کە بۆ پەرلەمانی کوردستان زیاد کراون”.                                                                                                                  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com