چاودێرێکی سیاسیی: هەڕیمی کوردستان پارێزراوە

0

نوچە-کوردپرێس

دکتور ژین باجەڵان، مامۆستای زانکۆ لە زانگۆی میزوری ئەمریکا، بۆچوونی خۆی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی عێراق و کاریگەری نائارامییەکانی ئەم وڵاتە بەسەر هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.

دکتۆر ژین باجەڵان، لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی نیگەرانی هەریمی کوردستان لە هەموارکردنەوەی دەستووری عێراقی ڕای وایە، كه‌ ئەم گۆڕانکاریانە ئەگەر بێنە ئاراوە، لەسەر دۆخی هەریمی کوردستان شوێندانەر نابن، چونكه‌ عێراقییەکان، له‌وه‌ تێگه‌یشتوون، کە هەرێمی کوردستان کاراکتەر و تایبەتمەندی خۆی هەیە.

لە بارەی ئەگەری هەموارکرنەوەی دەستووری عێراق، کە خۆپیشاندەرانی عێراقی داوای دەکەن، ژین باجەڵان ڕای وایە، کە ئەو بەشەی لە دەستوور، کە پەیوەندی بە هەرێمەوە هەیە گۆڕانکاری تێدا ناکرێت.

ئەم مامۆستایه‌ی زانکۆی میزوری دەشڵێت ”هەموارکردنەوە دەستووری عێراقی، نابێتە مەترسی بۆ سەر هەرێم، چونکە هەرێمی کوردستان بە بەراود لەگه‌ڵ بەغدا، خزمەتگوزاری باشتری پێشکەش بە هاوڵاتیانی خۆی کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com