یەکێتی رەتیدەکاتەوە

0

 نەواز عەلی-سلێمانی                                                                                                

ئەندامێکی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی حزبەکەی لە کەرکوک، بەبێ دروستبوونی هیچ کێشە و گرفتێک بەڕێوەچووە.                                                                       

‌میدیایەکی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوەتەوە، گوایە به‌هۆی‌ ده‌مه‌قاڵێی‌ نێوان چه‌ند كادرێكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان له‌ به‌رده‌م كۆمیته‌ی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ كفری‌ ته‌قه‌ دروستبووه‌ و دوو كه‌س برینداربوونە، به‌ڵام دۆخه‌كه‌ به‌زوویی‌ كۆنترۆڵكراوه‌ و نه‌هێڵدراوه‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌ بسه‌نێت. 

  لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مستەفا چاڵاوی، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی، لە بارەی چۆنێتی بەڕیوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی یەکێتیی لەکەرکوک، ڕایگەیاند”ئەوەندەی کە من ئاگاداربم پرۆسەکە زۆر بەباشی و بەبێ دروستبونی هیچ کێشە و گرفتێک بەڕێوەچووە، پێشبینی دەکەین پڕۆسەکە هەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت لە شوێنەکانی دیکەش”.                                                                                                             

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی دووشەممە  ١٨-١١-٢٠١٩ هەڵبژاردنی ناوخۆیی یەکێتی نیشمانی کوردستان، لە قەزای چەمچەماڵ دەستپێدەکات.                                 

  ئەمڕۆ سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیى ڕایگەیاند بۆ کۆنفرانسی مەڵبەندەکان، ئەمڕۆ لە شنگال، ئاکرێ، هەڵەبجە و چەند شوێنێکی دیکە پرۆسەی هەڵبژاردنی نوێنەری کۆمیتەکان بۆ کۆنفرانسی مەڵبەندەکان دەستیپێکردووە. سبەی لە هەولێر و شارەکانی دیکەش بەردەوام دەبێت”                                          .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com