نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەداتە ئێران

0

نوچە-ئاژانسەکان

گوتەبێژێکی نەتەوەیەکگرتووەکان، داوا لە هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەکات تەقە لە خۆپیشاندەرانی ئەم وڵاتە نەکەن، کە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاپەڕیون.

ڕۆبێرت کلویل، گوتەبیژی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ کە سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانە، دەڵێت: لە ئەنجامی توندوتیژی و تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران، دەیان کەس کوژراون و ئەم ڕێژەیەش لە هەڵکشاندایە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە هۆی داخرانی هێڵەکانی ئینتەرنێتەوە زانیاری تەواو لە بارەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەم ڕووداوانە لە بەردەستدا نییە.

لە لایەکی دیکەوە ڕێکخراوی ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ، کوژرانی ١٠٦ خۆپیشاندەری پشتڕاست کردۆتەوە .

ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زۆرترین ڕێژەی کوژراو و برینداری هەیە لە ئاستی ئێراندا.

نزیکەی ٧٠% شارەکانی ئێران تێکەڵ بەم خۆپیشاندانە بوونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com