ئەرتەشی ئێران هەڕەشە دەکات

0

نوچە-ئیسنا

لە کاتێکدا کە خۆپیشاندانەکانی ئێران تا دێ قووڵتر دەبێتەوە و  زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتۆتەوە، ئەرتەشی ئێران هاتە دەنگ.

ئەرتەشی ئێران کە لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێرانی وەک دوو هێزی چەکداری هاوتەریب هەژمار دەکرێن، لە بارەی دۆخی ئیستای ئێران هەڵوێستیی فەرمی خۆی وەرگرتووە و ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەی ئارتەشی ئێراندا هاتووە: هاوکات لەگەڵ ئەوەی جەخت دەکەینە سەر ئاسایش و ئارامی لە ناوخۆ، ئامادەیی تەواومان بۆ بەرگری لە سنوورەکانی ئێران هەیە.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی ئەرتەشی ئێران، ئەم هێزە ئامادەیە بەرەنگاری هەر جۆرە پیلانێک ببێتەوە، کە لە دەرەوەی سنوورەکان هەڕەشە لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئێران دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com