پیاوێکی ئێزیدی داوایەک ئاراستەی بارزانی دەکات

0

نوچەنێت

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە کەسێک کە خاوەنی ٧٥ شەهیدە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠-١١-٢٠١٩، ئۆمید خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیان: فراکسیۆنەکەیان کار بۆ بەدەستھێنانی تەوای مافی ئێزیدییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان دەکات. ئەوەش لەبەرنامەی کاری حکومەتدایە.

ئەم قسەکردنە لەکاتی بەخشینی خەڵات بە(کچێ عمۆ) بوو، کە ٧٥ کەس لەخێزانەکانی لەکاتی داگیرکاری شەنگال شەهیدبوون.

(کچێ عەمۆ) خەڵكی گوندی کۆجۆیە، لەکاتی هێرشی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش، ٧٥ کەس لە بنەماڵەکەی شەهیدبوون.

(کچێ عمۆ) لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا گوتی” داوا لەسەرۆک بارزانی دەکەم، کار بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ شەنگال بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com