فراکسیۆنی پارتی: دەبێ حیساب بۆ هەڵەبجە بکرێت

0

نوچەنێت

لە دوو پڕۆژەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق و سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ دەستكاریكردنی ڕێژەی كورسییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران و یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق، سەرباری كەمكردنەوەی ڕێژەی كورسیی پارێزگاكانی كوردستان، هەڵەبجە وەك پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ نەكراوە، سەرۆکی فراكسیۆنی پارتی دەڵێت، تێبینییان لەسەر پڕۆژەكە هەیە و ستەم لە كوردستان كراوە.

د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووە “هەردوو پڕۆژەیاسای نوێی هەڵبژاردنی عێراق، لە سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجوومەنی وەزیرانەوە هاتوونەتە ئەنجوومەنی نوێنەران، بەڵام ئێمە وەك كورد تێبینیمان لەسەریان هەیە و ناهێڵین بەو شێوەیە تێپەڕێندرێن”.

ڤیان سەبری دەڵێت “نابێت هەڵەبجە وەك پارێزگا لە یاسای نوێی هەڵبژاردنەكاندا مامەڵەی لەگەڵ نەكرێت و لە خوێندنەوەكانی تری یاساكەشدا لە هۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەران، گەنگەشەی لەسەر دەكەین، چونكە تێبینیی زۆرمان لەسەر ئەو پڕۆژەیە هەیە و بە ڕێژەیەكی زۆر كورسی پەرلەمانی بۆ پارێزگاكانی كوردستان كەم كراوەتەوە”.

ناوبراو هەروەها دەڵێت”ئەگەر ئەو یاسایەش لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەند بكرێت، دەبێت دەستوری بۆ هەموار بكرێتەوە، چونكە لە دەستووردا سەدهەزار كەس كورسییەكی بۆ دیاری كراوە، بەڵام ئەوەی لەم یاسا نوێیەی هەڵبژاردنەكاندا بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران هاتووە، لەو ڕێژەیە كەمترە و لەگەڵ دەستوور نایەتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com