وەزیری دارایی: پێشنیارمان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە مووچەی ٣مانگ پاشەکەوت بکرێت

0

نوچەنێت

وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، بەغدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ نەکردووە.

ماوەیەکە دەنگۆی ئەوەهەیە کە حکوومەت مووچەی سێ مانگی ساڵی ڕابردوو، پاشەکەوت دەکات. ئەوەش بووەتە جێی ڕەخنەی هاووڵاتیان.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە نوسراوێکدا ڕایگەیاند: حکوومەتی عێراقی پارەی مووچەی مانگەکانی (١،٢،٣)ی ساڵی ٢٠١٨ی ھەرێمی کوردستانی نەناردووە. ئەم دواکەوتنەش هاتۆتەوە ساڵی ٢٠١٩.

لە نوسراوەکەی وەزیری داراییدا هاتووە “وەزارەتی دارایی پێشنیاری بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کردووە، کە مووچەی مانگەکانی (١٠،١١،١٢) و مووچەی مانگێکی خانەنشینی بەتەواوی نەدەن و ناوی لێ بنێن پاشەکەت، چونکە بەغدا موچەی سێ مانگی ساڵی ٢٠١٨ی نەناردووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com