په‌یامی بارزانی له‌باره‌ی دۆخی ئێستای عێراق

0

نوچه‌

سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى لەبارەی بارودۆخی عێراق بڵاوكرده‌وه‌ و ڕاىگه‌یاند “لە هەر گۆڕانكارییەكدا پێویستە مافی هەموو پێكهاتەكان ڕەچاو بكرێت، هەر گۆڕانێك دەبێ بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكان بێت”.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٣٠-١١-٢٠١٩، سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ده‌ڵێت “بە بایەخەوە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنەكانی ئەم دواییە دەكەین و پێشوازی لە هەر هەنگاوێكیش دەكەین كە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكە هەبێت و ڕێگە لە ڕووخان و فەوزا یان گەڕانەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆرییەتی شووم بگرێت”.

سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ كردووه‌: “لە هەر گۆڕانكارییەكیشدا پێویستە مافی هەموو پێكهاتەكان ڕەچاو بكرێت، هەر گۆڕانێك دەبێ بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكان بێت. هەروەها ئامانج لێی چەسپاندنی ئاساییش و سەقامگیری و باڵادەستیی یاسا بێت و داواكارییە ڕەواكانی جەماوەری بەشخوراویش بەدی بهێنێت”.

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانى ڕاى گه‌یاندووه‌: “هەر لێرەدا ئیدانەی توندوتیژییە بەردەوامەكان و كوشتنی خەڵكی بێگوناح دەكەین، سەرەخۆشیش لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین”.


ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بایەخەوە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنەكانی ئەم دوایە دەكەین و پێشوازی لە هەر هەنگاوێكیش دەكەین كە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكە هەبێت و ڕێگە لە ڕووخان و فەوزا یان گەڕانەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆرییەتی شووم بگرێت. لە هەر گۆڕانكارییەكیشدا پێویستە مافی هەموو پێكهاتەكان ڕەچاو بكرێت و، هەر گۆڕانێك دەبێ بەپێی میكانیزمە دەستوورییەكان بێت. هەروەها ئامانج لێی چەسپاندنی ئاساییش و سەقامگیری و باڵادەستیی یاسا بێت و داواكارییە ڕەواكانی جەماوەری بەشخوراویش بەدی بهێنێت.

هەر لێرەدا ئیدانەی توندوتیژییە بەردەوامەكان و كوشتنی خەڵكی بێگوناح دەكەین و، سەرەخۆشیش لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.

مسعود بارزانی

٣٠-١١-٢٠١٩

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com