موقتەدا سەدر هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکی ڕەوتی سەدر، جارێکی دیکە هەڵوێستی خۆی لەبارەی رووداوەکانی عێراق خستەڕوو.

موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوا لە خۆپیشاندەرانی عێراقی دەکات، لە کردنە ئامانج و پەلاماردانی شوێنە پیرۆزەکان خۆیان بە دوور بگرن.

سەدر هەروەها ڕایگەیاند: ڕێگە نادات کەسانی گەندەڵکار لە پێکهێنانی کابینەی حکوومەت و کۆمیسیۆنی نوێی هەڵبژاردنەکان دەستوەردان بکەن.

صالح محمد العراقی، لە کەسە نزیکەکانی سەدر لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک، چاوپێکەوتنێکی ڕەوتی سەدری بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا جەخت کراوەتەوە سەر خۆ بەدوور گرتنی خۆپیشاندەرانی عێراقی لە ئەنجامدانی توندوتیژی و پەلاماردانی شارە پیرۆزەکان.

سەرد، ڕەتیدەکاتەوە کە توندڕەوەکان پێڕەو و لایەنگری ئەو بن و دەڵێت: هەر چۆنێک بێت ئەوان عێراقین و هاتونەتەنە سەر شەقام تاکو عێراق سەربخەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com