ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئێران ئاشکرادەکرێت

0

نوچە-بی بی سی

ڕەوتی دەستگیرکردن و زیندانیکردنی خۆپیشاندەرانی ئێرانی بەردەوامە.

پۆلیسی ئێران و هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە، لە شار و ناوچەکان لە هەوڵی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانی ئێرانی و ئەو کەسانەدان کە بە گوتەی بەرپرسانی حکوومەت، پیلانی ئاژاوەیان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی گێڕاوە و سەریان بە وڵاتانی بیانی بەندە.

ئامارە غەیرە فەرمییەکان، باس لە دەستگیرکردنی هەزاران خۆپیشاندەر دەکەن. بە گوتەی  بەرپرسێکی سوپای پاسداران خۆپیشاندانەکان لە ٢٩ پارێزگا و سەدان شاری ئەم وڵاتە بەرێوە چووە. تاکو ئێستا نزیکەی ٧هەزار خۆپیشاندەر دەستگیر کراون.

زۆربەی خۆپیشاندەران سەر بە ناوچە دواکەوتوو- و پەراوێزخراوى شارەکانی ئێران بوونە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بە کوژرانی ١٦١ کەس کردووە.

ماڵپەڕی کلمە، لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ژمارەی کوژراوەکانی تا ٣٦٦ کەس  ناو بردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com