گۆڕانکاری لە یاسای تاپۆی خانووە زێدەڕۆکان دەکرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو تێبینیانەی، کە سەرۆکی هەرێم لەسەر یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان هەیەتی لە دژی هاووڵاتیان نییە.   

دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسای تاپۆکردنی زەوی و خانووە زێدەڕۆکانی پەسەندکرد، یاساکەی نارد بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم بۆ ئەوەی واژۆی لەسەر بکات، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، یاساکەی واژۆ نەكرد و بۆ پەرلەمانی كوردستانی گەڕاندەوە.   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، سەعید مستەفا هەرکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە بەگەڕانەوەی یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان، ڕایگەیاند: سەرۆكی ھەرێمی كوردستان تێبینیی لەسەر هەندێک خاڵی یاساکە ھەبووە و گەڕاندوویەتیەوە بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان، ئەو خاڵانەش خاڵی لاوکین و پەرلەمانی کوردستان دەیخاتە بەرنامەی کارەوە و دانیشتنی لەسەر دەکات، دوای پەسندكردنیشی، بۆ سەرۆكی ھەرێم دەنێردرێتەوە”.    

هەرکی گوتیشی “گۆڕانکارییەکان هیچ لە جەوهەری یاساکە ناگۆڕێت، کە لە دژی بەرژەوەندی هاووڵاتیان بێت، ئەو تێبینییانەشی سەرۆکی هەرێم هەیەتی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانە، بۆیە هاووڵاتیان دڵنیا دەکەمەوە سەرۆکایەتیی هەرێم و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کارێک ناکات لەدژی خەڵک بێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com